تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لا
ڕەخ، ئالی
نەساز و سەرسەخت: کابرایەکی لایە هەر ناسازێ
توێ، ناو: لۆکەم خستۆتە لاکەیەوە
نیوە: لایەکی لە لەیەکی زلترە
کن، نک، جەم: نان وای لای منە
دوورەپەرێز و بێ تەرەف: من لەو کارانە لام
فەرمان بە دوور کەوتنەوە: تۆ خوا بە سەری خۆت لا
خوار، خێچ: من دەڵێم سەرێکی ئەم دیوارە لایە
نافەرمانی: تۆ هەرچی بفەرمووی من لام نییە
یاریدە، ئاریکار: لەم کێشەدا من لای تۆ دەگرم، لای تۆم
وتەی بانگ کردنی ژن لە لایەن مێردەکەیەوە، وەک ژنەکێ
شریتی قەند، کەندری زراڤ
ئاوها، ئیتر، بەڵام
شیو، دۆڵی تەنگ
قڕقڕە، غەرغەرە، تەختە کڵاف
لافاو، سێلاو، لەهی، لی، لێمشت
بەڵای لابەلا
تووش بوونی کێشە بەناچاری
دەم لارە
تونگەڵەی مل خوار
سپڵی لاورگ
برێتی لە گرانجانی دەست هەڵنەگر
لابا
بە بادا کردنی خەلە بە بێژنگ
باپەنا، بانەگر
دووربخاتەوە: ئەگەر دیوارەکە لابا خۆش دەبێ
لایبا، لایوا: هاتوە ماشێنەکە لابا
زبڵو زاڵێکە لە بە باداکردنی خەلە خڕ بۆتەوە
لابار
تابار، نیوە بار
خوار و ناڕێک: ئەم کەلایە نابارە
بارەبەر بە کرێ دان بە نیوەی بارەکەی: کەرەکەتم بەیە بە لابار خوێت بۆ دێنم
لابان
گەڕوگزی، فێڵ، حۆقە بازی
لاباندن
خاپاندن، کڵاوسەرنیان، فریودان
لاباڵ
باڵێکی باڵدار
کەنارەی باڵ
دەستێ
قەراغی دەستێک
لابردن
لەسەرهەڵگرتن
دوورکردنەوە
لابڕ
سەربڕ، لەڕێ لادان بۆ کورت بوونەوەی ڕێگە
کوچکە ئاورێ کە دیواری لە پێش نەبێ
لابڕی
ئەوساکە، ئەودەمی، ئەوکات
بەڵام