تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەف
جێگەی گوڵ لێ دەرهاتنی خەلە
بەندی قامیش و حەیزەران
خوارایی گۆچان
ئەشکەوت
قف، کۆخە
سەوڵی کەڵەک لێ خۆرین
ئاڵقەی بەن و گوریس و...
ئەندازەی دەورەو ئەستورایی
پەناگا، ئەنوا
گاشەبەردی زل لە چیا
قەفا
پشت: بە قەفاوە بخەوە
قەفار
داری پشتیوانەی دەرگا
قەفاز
بازی بڵند، پەڕین بە باز
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
قەفانجەرە
شتێکی لە تووڵ تەنراوی دوسەرە وەک پەل بۆ ماسی گرتن
قەفاندن
سەوڵ لێدان
پەنادان
پەنانەدان
قەفانچەلە
گرێ دانی بە ئاڵقە
ئامرازێکی گون بادان لە خەساندنی حەیواندا
ئاڵقەیەکی دارینە پەتی دەسەر بەستراوە لێوی یەکسمی پێ دەپێچن تا ناڵی دەکەن
قەفتیس
چاڵ و چۆڵ، کەندولەند
قەفر
سەرمای توند، سەرمای سەخت
قەفراخ
ناڕاست و دوڕوو
قەفسینگ
دەفەی سینگ، پێشەی هەرەهەراوی سینە
قەفل
قولێک لە دروێنە
لەوەڕانی کەم