تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوتنی
پارچەیەکی ڕێڕێیە بۆ پشتەکەوا دەبێ
قوتوو
قالک، دەفری چکۆڵەی بە سەرپۆش بۆ وردەشت
قوتک
باڵاپۆشی ببە دوگمەی ناوتێخراوی تا بەر پشتێند، کورتەک، کەوا، مرادخانی
قوتکە
دوندی چیا
لوتکەی تەپۆڵکە
زۆپی
قوتیلە
قوتوی پچووک
چرای فتیلە
ئاوێنەی گیرفان
تێ هەڵقوتان
لاپرەسەنی، لەخۆ وە خۆ دەکارگەیاندن
زورقوتک
چزووی هەنگ
سنگ داقوتان
کوڵمیخی زل لە زەوی کوتان
سەرقوتان
چوونەدیاری شت
هاتنەقوتان
لێدران
هەڵقوتان
هەڵقوت
خۆ هێنانە ناو کارێ کە کاری بە سەریەوە نیە
هەڵقوتێن
سەرە تاتکێ کەر
دەم تێوەدەری ناڕەوا: کابرایەکی خۆ تێ هەڵقوتێنە