تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قل
چڵ، تەنیا لاسکێک
یەک دەنک
ناو لەپ: بیخە قلمەوە
قاف قلۆر
قاپ و قاچاغی لە سواڵەت
برێتی لە حەپۆلی کەم فام
قلخان
دڕکێکە بۆ سوتەمەنی بەکار دێ
قلقل
بەری گیایەکە لە نیسک دەکا
چڵ چڵ
دەنکەدەنکە
قلقک
ئێسکی نەرم کە دادەکرۆژرێ، قرقرتۆک
شمشێرەی درگا
قلو
نوخشانەی خراپ، پێش گوتنی نەباش
قلچک
ئامرازی قنگر و بنەگیا دەرێنان، پیشگان
قۆڵی کەوا
قونچکی مێوژ و ترێ
داسو
چرنوکی پاساری و مەلی پچوک
قلۆت
زەوی نەوی کە ئاوی تێدا دەوێستێ
قلۆر
ناوبەتاڵ
قلۆچ
خێل
کەسێ چاوێکی لە چاوێکی پچوکترە
شاخی حەیوان
قلی بلی
قسەی وا کە تێ نەگەن
قلیان
نێرگەلە، قەننەی ئاوی
سەبیلەی کلک درێژ