تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفرەچاڵ
چاڵەبەفر: نواڵەی نزار کە بەفری تا ماوەیەکی زۆر لێ ناتوێتەوە
ئەو قوڵکەی لە چیا بەفری تێدەکەن و دای دەپۆشن
بەفرەژیلکە
بەفرەلۆکە، بەفری زۆر دەنک ورد
تەفرەخواردن
هەڵخەڵەتان، بەفریوچون، لەخشتە چون
تەفرەدان
حەواڵە بەگەواڵە پێ کردن
فریودان، خاپاندن: کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ
سفرەمار
رەقەمار، جۆرێ مارە دەڵێن ورگی ئاواڵە دەکاتەوە مێش و مۆزی لێدەنیشتن و لەپڕ ورگی وێک دێتەوە بەوە دەژی
سفرەچی
خزمەتکارێ کە بە نان و خوان ڕادەگا
سفرەی فەقێ یان
هەشت ئەستێرەن لە نێوان برجی دوو پشک و تەرازوودا
مەفرەشبار
دوو تاباری پڕ لە کا کە لە بارەبەر دەندرێ و نەخۆشی تێدا ڕادەکێشن بۆ گوێزانەوە: نەی دەتوانی سوار بێ بە مەفرەشبار بردیان
مەفرەق
کانزایە کە مس و قەڵایی تێکەڵاو حەوجۆشی لێ دروست دەکەن
بافرە
کەتیرەی سپی و بێ خەوش
ناوی پەڕەسیغارێکە
دفرە
لەخۆبایی، تڕزل
نەخۆشییەکە یەکسم دەکووژێ
شفرە
بڕڕەی بەراز، شرن
ئاسنێکی دەسکداری دەمپانی تیژە بۆ چەرم بڕین
درەوشەی کەتیرەکەران کە لە لاسکی گوێنی دەدەن
ئەندازەی بارێک لە گیا و کڵۆش، شغرە
نەشتەری برینگەران
کاسەسفرە
خۆراکێ کە بۆ ئاوسای تازەهاتگ دەنێردرێ