تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فرە کردن
زۆر کردنی شت و کار
فرەز
پارچەیەکی جوانی تووکنە دەکرێتە پشتەکەوای ژنان
ئافرەت
برێتیە لە ژن، مێوینەی مرۆ، عافرەت، زەعیفە
بەفرەچاڵ
چاڵەبەفر: نواڵەی نزار کە بەفری تا ماوەیەکی زۆر لێ ناتوێتەوە
ئەو قوڵکەی لە چیا بەفری تێدەکەن و دای دەپۆشن
بەفرەژیلکە
بەفرەلۆکە، بەفری زۆر دەنک ورد
تەفرەخواردن
هەڵخەڵەتان، بەفریوچون، لەخشتە چون
تەفرەدان
حەواڵە بەگەواڵە پێ کردن
فریودان، خاپاندن: کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ
سفرەمار
رەقەمار، جۆرێ مارە دەڵێن ورگی ئاواڵە دەکاتەوە مێش و مۆزی لێدەنیشتن و لەپڕ ورگی وێک دێتەوە بەوە دەژی
سفرەچی
خزمەتکارێ کە بە نان و خوان ڕادەگا
سفرەی فەقێ یان
هەشت ئەستێرەن لە نێوان برجی دوو پشک و تەرازوودا