تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فرت
دەرچوون و هاتنی بە پەلە: ئەم جرت و فرتەت لە چیە
گوشاد: کراسێکی فرت و فراوانی دەبەردا
وشەی تیز پێ کردن، فت
گزی و حیلە: فرت و فێڵان دەکا
لێدانی ڕەگ، پت
جرتی فرتی
دانەسەکناوی جڵف
فرتاندن
دەرپەڕاندن: تا ئێستا چوار مناڵی دەرفرتاندوە
فرتوهۆڕ
بزوتنەوە و چوون و هاتنی بێ ئوقرە
فرتوونە
فەرتەنە، شێوان و تێکەوە هاویشتنی دەریا
فرتوونەک
شێوان و تێکەوە هاویشتنی دەریا
فرتک
کونەکەپۆ، قولی بێڤل، کونەتفنک
دڵ بەیەکاهاتن
فرتۆڵ
جوێنی ژنانە، واتا: گوشاد
فرتی
بزڕکانی شیر، هەڵگەڕانی شیر
ورتکەنانی تێ کوشین
فرتیک
ورتکەنانی تێکوشین
فرتە
قسەی بن لێو، پرتە
دەرپەڕینی شتێ بە توندی: مشک فرتەی کردو دەرچو
بزوتنەوە: هەر فرتە بکەی خوا هاوار
ڕاتڵەکانی توند: لینگەفرتە دەکا
فرتەفرت
چوون و هاتنی بەپەلە
دافرتانن
لە ناوەوە دەراویشتن
لاقەفرتە
پا ڕاوەشاندنی تازە کوژراو