تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عاست
حاست، ئاقار
ڕووبەڕوو: لە عاست تۆ چاوم هەڵنایە
عاستەم و دوبەڵانە
زۆر نزیک لە ئەنجامی کار
عاشقباش
نەخۆشیەکی یەکسم
عاشیرەت
خێڵ و تیرە، هۆز
هێما، بە دەست یان بە چاو نیشان کردن: بێ دەس وەگەردەن دەم لە ناوی دەم/خوا بی وڕێ عاشیرەت وە چەم، «فۆلکلۆر»
عاعا
پیسایی بە زمانی مناڵان
عافوات
بەخشینی تاوانباران لە لای دەوڵەتەوە
عافیەت
نۆشی گیان: ئاوت خواردەوە بە عافیەتت بێ
عافەرم
ئافەرم، ئافەریم
عاقشقە
پەنجەرەی دودەری
عاقڵ
ژیر، بەئاوەز، ئاقڵ