تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆر
سوێر، لە تامی خوێ، سوور
لە پاش وشە واتا: شردن: بەردە شۆرم کرد
پاشگری بە واتا: ئەو کەسەی دەشوا: جلشۆر
ڕەوانی زگ: زگە شۆرەمە
سۆزەی دەروون، خەمی ئەڤین: سەر کە شۆرێکی نەبێ من زڕکەتاڵم بۆ چیە «مەحوی»
پەردەیەکی گۆرانی
گیا و میوەی لە ناو سرکە و خوێواوکدا هەڵگیراو
شۆران
ڕاپەڕین بە تووڕەیی
شتن
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
شۆراوە
خاوێنەوە کراو بە ئاو: دەڵێی برنجی شۆراوەیە
شۆردراو
بە ئاو خاوێنەوە کراو، شۆراو
شۆردراوە
شۆراوە، دانەوێڵەی لە ئاوا شۆراو