تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کشاندن
ڕەکێش کردن بە زەویدا
ڕاکێشانی گوریس و لاستیک
سەنگاندن بە تەرازی
مێ لە نێر چاکردن
کشانەوە
بەرەو دوا چوون
درێژتر بوون بە ڕاکێشان: وەک لاستیک لەبەر یەک دەکشێتەوە
کشکشاندن
ڕەکێش کردن بە زەمیندا
کێشانە
بەتەرازوکشان
کێشانە کردن
دە تەرازوونان
کەوان کشاندن
ژێ کەوان بە تیرەوە کێشان بۆ هاویشتنی تیر
گەشاندنەوە
گەشانەوە
پشکوتنی گوڵ
تێراو بوون و شەق و تورت بوون
سوور بوونەوەی ڕەژی و بوونە سکڵ
شادبوون
گەمشاندن
لێدان
کوشتن لە ژێر دارکاریدا
ئاردەشان
ئارداوێژ، ئەو شوێنەی بەرداش ئاردی لێوە دەخاتە قوڵکە ئاشەوە: هەنی چێش واچون، چۆن مەکەرۆ چوون/گەرد ئاردەشان ئاسیای گەردوون «مەولەوی»
ئێشان
ژان، ئازار، بەئازار
بارکێشان
زەحمەت کێشان، ئەرکی خەڵک وەستۆ گرتن
بانشان
چارۆکەی شان پۆش
قەڵادۆشە، نێوان شان
بنەوشان
قەزوانی نە فەریک و نە ڕەق کە تێکوڵی شینی ئاماڵ سوورە، وەنەتەقێ تەواو نەگەیوێت
بینەکێشان
پشووڕاگرتن لە بن ئاودا
بەخشان
بڵاو کردن، پرژاندن: ماڵەکەی تەخشان و بەخشان کرد
تاشان
تەمێ، جزیا
تیرەگەشان
ملەی کێو
تیغەشان
ملەی کێو
لاشانی چیا، تیغە
تێ شیشان
بەپەلەپەل خەریکی کارێک بوون
تێ هەڵکێشان
داو یا هەرشتێ دەناو شتێ خرێ: ئەم داوەی تێ هەڵکێشە
دەناو تراونان بۆ هێنانە: ئەوە ئاوە دەستە پیسەکەتی تێ هەڵکێشە
تێوەشان
ڕاوەشاندنی جلک لە تەندووردا بۆ مۆرانە کوشتن
تێکشان
ڕابردنی بەپەلە: بێرەدا هات وتێکشا