تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەق
داربەڕووی زۆر ئەستور
ساوینی تێخ بۆ تێژ کردن
سەقاقوش
کەڵک، مەلێکی گەورەی دندووک زلی سپی بۆرە بەرچێڵەی شۆڕەو ماسی خۆرە
سەقام
تەکووزی، رێک و پێکی
بەرقەراری، پایەداری
سەقامگیر
بەرقەرار، جێگرتوو
سەقاوهەڵگرتن
تێراوبوونی زەوی لە باران، پەڵەدان
سەقر
مەلێکی ڕاوە لە باز پچووکتر
سەقڵاو
ناوی جۆرێ ڕمب، ڕمبی سەقڵاو، ڕمبی سەقاو
سەقی
جۆرێ بەردی مەڕمەڕی زەرد
سەقەت
مردارەوبووی یەکسم
عەیبدار، زەدەدار
خەتەر، بڤە: پیاوێکی سەقەتە ناوێرم بچمە لای
وشەی گاڵتە پێ کردن لە ئەنجام نەدانی کارێ، تەڕ: سەقەت نەهاتی، سەقەت نەت کرد
ئاسنجاو
سەقەت فرۆش
کەسێ کاسبیەکەی ئاسنجاو فروشتنە
سەقەمی
جۆرێ نەخۆشی یەکسمە
سوورەسەقەتە
سوورە ساقە
قەرسەقول
تەرسەقول، ڕیاوی کەر