تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرواز
سەرئاواڵە
چەکداری دەوڵەت
سەرڕێژ: ئیمشەو تەنیابی جەستەی زەبوونم / دیسان سەرواز کەرد دڵەی پڕهوونم «مەولەوی»
سەروازخانە
سپاگە، بنکەی چەکدارانی دەوڵەت
سەروبەر
بەتەواوی، تەواو: چیتەکە سەروبەر بەشی کرد
سازی و ئاسودەیی لە ژیاندا
سەروبەند
چاخ، دەم، تاف: لەو سەروبەندەدا جوان بووم
سەروبەندبەستن
کارتەواو کردن، ئامادە کردن
سەروترە
سەرفترە، ڕبەگەنمی سەرانە کە دوای ڕۆژووی ڕەمەزان بە فەقیر دەدرێ
سەرودەر
زانین، تێ گەیشتن: لەم کارە سەرودەر دەرناکەم
سەروزمان
تابشتی زۆر کەم: بێ سەر و زمان کەوتوە
زمان پاراوی: پیاوێکی بە سەر و زمانە
سەروزیاد
بەشی تەواو
سەروساخت
ساخت و پاخت، کەین و بەین