تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپڵی سەر
تەپڵە سەر
خۆلی سەر
کڵۆل، بیچارە
سڵتان سەر
تەیڵەسەر
سەر
هەر شتێ لە باڵایە
لە ئەستۆ بەرەژووری گیاندار
یەکێ لە بزاوی پیت: سەر و بۆر و ژێر
پارەیێ کە باقی مامڵە دەدرێ
جار، دەحفە
ئالی، لا: لەم سەر تا ئەو سەر چوم
ماوەیەک لە زەمان: سەرێک هاتوو ڕۆیشت
داپۆشی دەفر
جەم، کن، نک: بردومەتە سەر وەستا
تاکێک لە مرۆو ئاژەڵ: دە سەر خێزانم، چوار سەر بزنم هەیە
ئاخر، ئاکام: هەتا سەر وا نامێنێ
بەخاتری، لەبەر: لە سەر تۆ وام لێ هات
سەر کردن
تەخمین، بەراورد کردن
پێ ڕاگەیشتن
لە ئامانج بڵندتر لێدانی تیر و گوللە
لاتەرازوو لە لاکەی تر گرانتر بوون: کەس نەڵێ مەحبووبە خێل و قیچە مەیلی شەڕ دەکا/ خێل و قیچە یان تەرازووی نازی نەختێ سەر دەکا «نالی»
جووتەی سەران
برێتی لە دوو هەواڵی هەمیشە پێکەوە
حەرەم سەرا
هندروو، ئەندەرون، خانووی جێگەی ژنانی ماڵ
سەرئێشاندن
برێتی لە جاڕز کردن
سەرئێوارە
سەرەتای درەنگ بوونی ڕۆژ
سەرئەنجام
بڕانەوەی کار
سەراراو
کەفاوی تازە هێشتا شت پێ نەشۆراو
سەراسوێ
لە بەرزترەوە ڕوانین بە نهێنی