تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵسووڕاو
خولدراو
برێتی لە مرۆی بە کار و تێکۆشەر: پیاوێکی هەڵسووڕاوە
هەڵسووڕێن
کەسێ کە خول بە شتێ دەدا
برێتی لە کار پێک هێنەر: مام حەسەن کار و باری ئاغا هەڵدەسووڕێنێ
هەڵەسوون هێنانەوە
لە سەر ڕا سەوز بوونەوە: مێرگەکەم ئاودا هەڵەسوونی هێناوەتەوە
برێتی لە دوبارە داوا کردن: بەشم داوە دیسان هەڵەسوونی هێناوەتەوە
وەرسووڕاندن
وەرچەرخاندن، زڤڕاندە
پشتەسوور
پشت ئەستۆر
چاوسوور کردنەوە
ترساندن، هەڕەشەکردن، هەڕوگیڤ
چاوسووری
ئازایەتی، نەترسی
ڕووسووری
ئابڕوومەندی
کرمەسوورکە
کرمێکە لەبن خاکی شەداردا دەژی بێ دەرمان دەشێ
کلک هەڵسووڕاندن
برێتی لە بەرەنگاری کردن و بەقسە نەکردن