تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سرکەیی
جۆرێ پارچەی ئاوریشمی تەنکە ژنان بەسەر خۆیانی دادەدەن، هەوری
سرگوون
دوورخرانەوە
سرۆ
لە دوای وشەی چەقە دێت واتا: بێژ: کابرا چەقەسرۆیە
سریلاوا
ناوی گوندێکە لە کوردستانی موکری
سریلە
مەلێکی پچووکی جوانە دو پەڕی وەک دوو شاخ لێ بەرز بۆتەوە
جانەوەرێکی پچووکی وەک کوللەیە جێرەجێر دەکا، سیسرک
سریمە
تاسیر، ژانی بەهۆی بریندار بوون و ...
سرینچک
بەری دارێکی دڕکاوی گەڵا بۆری زەیتونیە تێکوڵی سوورە لە ناوەوە وەک ئارد دەچێ، سنجوو، لاسی دەسچێن
سرینچکەتاڵە
جۆرێ سرینچلک
سریوە
سروە. شنە. بای بسکان
جریوەی چۆلەکان
زریوەی ئەستێرە
سرێشمە
سرێشە جاڕ
ناوی گوندێکە لە کوردستان