تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیخ بوزەینی
هۆزێکی کوردە
شیرازەبەن
کتێبی بن درواو
بەرگی پەراوێز لێ نراو
شەوەزەنگ
شەوی زۆر تاریک و ئەنگوستە چاو
عازەب
تازەلاوی باڵغ بووگ
کچ یان کوڕی بێ مێرد و ژن
عازەبە
زیپکەی دەم و چاوی لاوی تازە پێ گەیشتو
عێزەت
حوڕمەت، ڕێز
ناوە بۆ پیاوان
عەنزەرووت
شیلەی دارێکی دڕکاوەیە بۆ دەرمان دەشێ: پشتی ڕیش و شانی زامدارو جدەو بو ناعیلاج/چەند قورۆشێکم هەبو بۆم دا بە نەوت و عەنزەرووت، «شێخ ڕەزا»
غەزەل
غەزەڵ
شێعری عاشقانە
غەزەڵ
خەزەڵ، گەڵای زەردی پایز
جۆرێ پارچەی ئاوریشمین
غەزەڵوەر
گەڵاڕێزان، دەمی گەڵازەردبوون لە پاییزدا
فایزەن
وڵاخێ کە پاشوان لێک دەدا