تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزیاگ
میوەی تەڕایی تێ گەڕاو، ئاو تێ تزاو
ئەندازیار
زانای ئەندازەگرتن، موهەندیس
بزیسک
پریشکەی ئاگر
بلازیز
بەلازیز، گەزیزە، گوڵێکی کورتە باڵای خەت خەتی عابی و سپییە کە لە سەرەتای نەورۆز پەیدا دەبێ و زۆر تەمەن کورتە: کولێ دێت ئەو قەبایی ئاسمانی / لەتیفا شەنگ و نازک وەک بلازیز، «جزیزی»