تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زووحەل
خواردەمەنییەک کە زوو هەزم دەبێ
زووخۆر
لە خواردندا پەلە کەر، بلەزا خواردن
زوور بوون
ڕوانین بەچاو زەقی
زووران
زەوینی زبر و بەرداوی
دەشتی بە تەپۆڵکەی ڕووت
زوورانەوە
خورووی بەژانەوە کە پێست هەستی پێ دەکا
زوورچک
گردوولەی ڕەمڵی پچووک
زوورک
زووران، تەپۆڵکەی ڕووت لە دەشتا
زوورە
بەردێکی زبرە چەقۆی پێ تێژ دەکەن
لوورەی گورگ
زوورەبا
بای سوور، نەخۆشییەکی گرانە
زوورەڤا
گوندێکە لە کوردستان
زوورەک و دووبەلا
بەحاستەم، زۆر بەسپایی
زووزوو
زۆر بەپەلە، گەلەکی بلەز
زۆر لەمێژینە، لە ڕابوردووی دووردا
زووزە
زوورچە