تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زندوو
دژی مردوو، لەژیاندا
برێتی لە کێچ و سپێ: زندوم تێدایە
زندەومردە
قوڵکەی بەپووش و پەڵاشدا پۆشراو بۆ خۆ تێدا شاردنەوە
سازندە
زوڕناژەن، سازلێدەڕ
برێتی لە بێ شەرم و زمان درێژ
گازندە
سەرکۆنەی دۆستانە: شاکی سسیلاح هەر دەم بە کوشتنا مەلێ هات / گازندەیان ژکی کەم؟ ژکی بکەم شکایەت؟ «جزیری»
شکایەت
گەزندە
جانەوەرێ کە گاز دەگرێ
جانەوەرێ کە پێوە دەدا
برێتی لە پیاوی بەدفەڕ
تامی زمان سووتێن، تیز
تامی تفت