تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زریز
دڕکەزی، جۆرێ دەوەنی زۆر بەدڕکە
زریزانە
گیایەکە لە ناو گەنمدا دەڕوێ و بۆ گەنم زیانی هەیە
زریزە
زنجیرۆکەی زۆر باریک
زریسک
دارێکی کەم باڵایە بەرێکی ڕەش سووری ترش دەگرێ و بەکاڵی و بەکوڵیوی دەخورێ
زریم زروک
جۆرێ چۆلەکەی دەشت
زرینچک
زەرداوی دەمی برین
زریوە
ترووکەی ئەستێرە: ئەستێرە زریوە زریوانە
جریەوەی چوێلەکە
زریوەزریو
زریوەی یەک لە دووی یەک
زریچ
قەڵایی، ئەو کانزا نەرمەی مسی پێ سپی دەکەنەوە