تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بخێری
بوغاری، ئاگر دانێ دووکەڵی لەسەر بان بڵاو بێت، مغاری
برادەری
دۆستایەتی و هەواڵەتی پیاو
بزنێری
گیایەکە بۆ لەوڕ دەبێ
بلوری
مەرمەرشا، خامی زۆر سپی
بوخاری
مغاری، بخاری
بۆری
ڕەنگی بۆر
لوولە و شێرەی ئاو
بۆری ژەن
کەڕەناچی، شەیپوورچی
بۆیەکاری
ڕەنگ کردنی دیواری ماڵ
بیرەوەری
یاداشت، نووسینەوەی ڕووداو
یاد کردنەوەی ساڵانەی مردووی گەورە
بێ بەری
بێ بەش: ژنەکەی لە میرات بێ بەری کردووە
بێری
مەڕدۆش، دۆشەری ئاژاڵ
یاد: م بێری یاتە کربوو
بێری ڤان
مەڕدۆش: ئەز حەلاندم بێری ڤانا پەزی
بێڤەری
ناهومێدی، هەناسەساردی
بەختیاری
کامڕەوایی، خاوەن بەختی
تیرەیەکی گەورە لە کوردی لوڕ