تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرکاب
ئاواڵ کراس، دەرپێی ژنان
سەرکار
کاربەدەستی ئاغا، کەسێ لە لایەن ئاغاوە بە خەلە و خەرمان رادەگا
سەرکارانە
باجێ کە ڕایەت دەیدا بە سەرکار
سەرکردن بەگۆما
سەربەگۆما کردن
سەرکردنەوە
ترس لە دەست دانە کارێک
جۆش دانەوەی سەری ئامرازی کول بوی کانزا: گاسنەکەم سەر کردەوە
سەرکردە
فەرماندەی لەشکر
سەرکرن
دەمەزەر کردنەوەی گاسن
سەرکزی
لارەملی و خەمباری: چووبوومە بەزمی خاسی برازا عەزیزەکەم / دوێشەو بە سەد تەوازوع و ئیخلاس و سەرکزی «شێخ ڕەزا»
سەرکوتیلک
گیایەکە بۆ لەوەڕ