تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەرکە
بەردرەک
بەرسورکە
سیسرەی ناوماڵ وەک قاڵۆچە دەچێ
بەرکاتی
کرێکاری بە وەخت و سات: ئێمە بەرکاتین بە گوێرەی سەعاتە کار مووچە وەردەگرین
بەرکانی
بەرەقانی، قەڵماسک، قۆچەقانی، کەهینک
خوارووی سەرچاوە
بەرکاو
داوێنی شاخ، بناری شاخ
بەرکهوور
تفنگی لوولە تەنگ
بەرکوت
بەرکۆی دەغڵ
بەرکوتە
باڵدارێکە، مەلێکە
بەرکور
بەرچێڵە، بەرخەبەبەی شۆڕ
بەرکوڕە
قوڵتە، باڵدارێکی بچووکە
بەرکۆ
قەڵپوزی زین
بەرکوتی دەغڵ
لای ژێرووی خەرمان
بەرکۆژە
دادڕاوی یەخە تا سەر سنگ، بەر، پێسیر: داخ لە دڵ بوومە گرێی بەرکۆژە، «هەژار»