تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارمانجانێ
نیشانە داکردن، کێبەرکێ لە تفەنگ و تیرهاوێژیدا، ئەزموونی ئەنگێوەیی
خرماندن
کرماندن، دەنگ لە ددان هاتن لەکاتی خواردنی شتی تورتدا
خەرماناوا
دوعای پیت بۆ خەرمان
خەرمانگا
جێ خەرمان، شوێنێ کە بێدەری لەسەرە
خەرمانەدان
مانگی بە خەرمانە: قەسەم بەو مانگەی خەرمانەی داوە/ هەرگیز مەیلی تۆم وەلا نەناوە «فولکلۆر»
دەرمانخوار
دەرمانخواردوو، دەرمان داو، کەسێ کە ژەهری خواردبێ
دەرمانساز
کەسێ دەرمانی چارەی نەخۆشی دروست دەکا
دەرمانچا
چای وشک، چای هێشتا لێ نەندراو