تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزین
ئەسپ و ماینێ وەختی لێ سوار بوونی هاتبێ
بەرزە
قوتکە: لێم بۆتە بەرزەی بانان
قیتایی لە ناو تەختاییدا
شێوی برنج، پڵاو، قبووڵی
بزر، گوم، وندا بوو، ون
بەرزە کی بانان
قوتکەی بەسەر لێواری بانەوە
بریەتی لە لاوی تۆڵاز و دڵتەڕ
بەرزەبڵێس
ئەوی لە هەموو قسان هەڵدەداتێ، زۆر بێژی نەزان
بەرزەجڕە
سیسرکی دەشت، جڕجڕ
بەرزەحەوایلە
کۆلارەی مناڵان، بادەوە، تەیارەی کاغەزی
بەرزەفڕ
بەرزفڕ، چاو لە بەرەژوور، ناڕازی بەو ژیانەی تیایە: هەر کەسێ بەرزەفڕە زوو دەمرێ/بای بڵندایی سەرودڵ دەگرێ، «هەژار»
بەرزەلنگ
گیایەکی باڵا بەرزە لە تیرەی پنگ و چاترە
بەرزەهەوایلە
بەرزە حەوایلە
بەرزەپا
هەستانی بە گورج و ڕاست وێستان: بەرزەپا لە بەرم ڕاستەوە بوو
بەرزەڕینە
زووبەرجەت، بەردێکی بە قیمەتە دەیکەنە نقێم و قاش، زەردێکی ئاماڵ سەوزە دەترووسکێ
بەرزەک
بڵندایی نێوان تەختایی، ئەم وشەیە عەرەب کردوویەتە «بەرزەخ»