تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عادەت کردن
خوو گرتن، کردنە ئاکار
عەزلێ کردن
عەزلێ کردوویی
ئەوینداری، حەزلێکردوویی
عەلی بوردە
نان لە تۆزاشی ئاشەوان
عەمری خواکردن
برێتی لە مردن
غەردەل
خەردەل، گیایەکە تۆمەکەی دەکوتن و بە ئاو یان بە سرکە دەیشێلن تامی تیژە و ئیشتیای خواردن ساف دەکا
غەزێنە کردن
ڕاگرتنی بژیو بۆ دواڕۆژ
فردقی
فەرحانی، خۆشی پاش تەنگانە: پاش تەنگییێ فردقییە، «مەسەل»