تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەهردار
شتێ کە ژەهری هەبێ
ساخ کردنەوە
ڕۆشن کردنەوەی شتی نەزانراو
سارد کردن
هەواساردبوون
سارد کردنەوە
شتی گەرم سارد کردن
برێتی لە کوشتن: بە گوللە ساری کردەوە
ناهومێدکردن
سارداوە
قوڵکەی بن عەرز بۆ ئاوساردکردن
ساردوسڕی
وەختی زۆر سارد: زستانان لە جەنگەی ساردوسڕیدا
بێ مەیلی تەواو
ساردوسەرما
وەخت و جەنگەی هەواساردی
ساردونیا
ناوی گوڵێکە
ساردوگەرم
ئاوی نیوەگەرم، شلەتێن
دەفرێ کە ئاو تا ماوەی زۆر بە ساردی یا بە گەرمی ڕادەگرێ
برێتی لە دەرس لە ژیان وەرگرتن
ساردە
مەرەزەی کوتبێتە پایزەوە
گیایەکە بە شکڵ لە چڵەگەنم دەکا
ساردەسندان
جۆرێ نەخۆشی وڵاخی بەرزە
وشەیەکە وەک قوزەڵقورت
ساردەمەنی
خواردن و خواردنەوەی سارد