تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توک کردن
وردەپەڕ لێهاتنی جووجەڵە
دوعای خراپ کردن
توێتکەخواردن
داسەکەنین، ئۆقرەگرتن
توێکردن
بەناسک هەڵبڕینی گۆشت: بولبول کە گەرمی نەغمەیە ئاگر دەکاتەوە/خونچە حەزینە، جەرگ ودڵی بۆ دەکا توێ
تکاکردن
وەپاڕان، ئەرجوکردن
تۆق کردن
ماندوبون و وەستانی مناڵ لەگریان
تۆمار کردن
نوسین لە دەفتەر دا
تیابردن
لەناودان، لەبەش کردن، مزمەحیل کردن
تیردان
هەگبەی تیران، جێگەی تیرەکەوان
تێ بردن
دەناوخستن، تێ نان
تێ بەردان
گڕاندنی ئاگر بەشتێکەوە: ئاگری تێ بەردا
بەرهەڵداکردنی زا بۆماک
بەرهەڵداکردن ودنەدانی سەگ بەرەو شتێ