تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرت کردن
خشت کردن، ڕێک بڕین: پەرچوکەی بە قەیچی قرت کرد
قرخ کردن
تاشینی مو لە بنڕا
هەڵپەرتاوتنی دار
قسەبردن
شوفاری کردن
قسەدەراوردن
درۆکردن
پێدرکاندنی راز
قورم خۆش کردن
تەمانێ کردن: قورمی خۆی لێ خۆش کردوە دەیەوێ بیبا
قوم کردن
وەژێر ئاو خستن
قوونخڕ کردن
لە سەرەن دان، قونەکەوکردنی دەغڵ
برێتی لە قەڵەوبوون لە تامەڵیان
قۆناخە کردن
بابۆلەپێچ کردنی مناڵ
قۆندەرە کردن
هەڵبەزینی ئاو لە ناو چەمی خوڕدا
قوڕی زۆر کە بە پێڵاوەوە دەلکێ
دروست کردنی پێڵاو