تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرتم
وام دانا
خستمەناو دەستم
بە رۆژوو بووم
دیل و زیندانیم کرد
گرتن
خستنە ناو دەست
دیل کردن
بەند کردن
دانان، فەرز کردن
پێ بوونی ڕۆژگ: حەو ڕۆژم گرت
دادانی کون: کونەکانم گرتن
قرتاندن: نینوکم گرتن
کوشین: کەوشەکەم پام ئەگرێ
بەردەست کردن: دوژمن قەڵاکەی گرت
چوونە ناو: بچن سەنگەر بگرن
جێ بوونەوە: ئەم جەواڵە شەش پووت ناگرێ
گرتنەدڵ
دە دڵدا ڕا گرتنی ڕک یا قسەیەک
گرتنەوە
بەردە تارازوو دروست کردن
قۆزتنەوە لە حەوا
تراو کردنەوە و لێکدان: دەرمانم بۆ دەگرێتەوە، خەنەم گرتەوە
هاتنەوەجێی شکاو: دەستە شکاوەکەت گرتویەتەوە
ڕوانین لە کتێب بۆ ئایندەزانین
فاڵ دیتنی فالگرەوە
ڕا کردوو دەست خستنەوە: ئەسپ بەر ببو گرتمەوە
تووش بوونی نەخۆشی لە خەڵکەوە: ئەم نەخۆشیە گرتنەوەی هەیە
قەرەبووی ڕۆژی فەوتاو: پاشان دوو ڕۆژووم گرتەوە
گەیشتن بە جانەوەرێ کە پێش کەوتوە: بەجێی هێشتبووم گرتمەوە
پێست لێ داڕنین، کەوڵ کردنی حەیوان: پێستەکەی بگرەوە
تێکوڵ لێ کردنەوەی میوە: پۆستی ئەم خەیارە بگرەوە
خەرجی کەم کردنەوە: لە منداڵی خۆم گرتۆتەوە داومە بەو
ڕا گرتن و بەند کردنی ئاوی ئاو دێری: گۆلەکەم گرتەوە
قەدەغە کردن: لەو کارانەم گرتۆتەوە
گرتنەک
بەڵگەی حەساو کیتاو
گرتک
تەپۆڵکە، گدوو
پێشەی لەش: پیاوێ گرتک ئەستوورە
پارچە گۆشت: گرتکە گۆشتێکی دامێ
پرێسکە
ناوک، قووڵایی پچووکی دوڕ زگ
ئەنگوتک
شوێنی حەیوانە کێوی گر
لەو گوندانەی کوردستانە کە بەعسی کاولیان کرد
گرتە
خەمبار، دڵتەنگ
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
گرتەک
بەڵگەی واو، فەبزی قەرد
گرنە گرتن
پەڵپ گرتن و بەهانە دۆزینەوەی منداڵ بە گریانەوە