تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەساموو
شەمامە، جۆرێ گرکەی چکۆلەی پڕ بەدەست و خاڵ خاڵ
دەساندەس
نزیک و بەرانبەر بەیەک: گوندی ئێمە و گوندی ئێوە دەساندەسن
دەساو
تامی دەستی چێشت لێنەر: دەساوی خۆشە
هەویری جارێک نان کردن: دەساوێ هەویرمان شێلا
تەرزی بەخێو کردنی ماڵات: دەساوی چاکە هەر ماڵێک ئەو بەخێوی کا زۆر قەڵەو دەبێ
برێتی لە ئاودەست
ئاوی ئاودێری کە بە تەنیا کەسێک نەکرێ: ئاوەکەی دەساوێکە دەگاتە سەر زەوی
دەساودەس
لەگەڕدا
تەفرە
دەساژۆ
دسەمۆ، ڕام، کەوی، کدی، کەدی
دەس پیا هێنراو
دەسباندەس
گەورەتر، بەهێزتر، زیاتر
دەسبڕی
گزیکاری، فریودانی خەڵک