تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پردەڵە
دارەڕای سەر خەرداری ئاش
دارێکی درێژە لە ئەسپابی جۆڵاییدا
پیادەرێ
ڕێگەیی کە تەنیا پیادە دەبوێرێ و سوار تیا بڕ ناکا
پیندەڤە
ڕیخی سواغی خەڵێفەمێش
پێوەدەر
جانەوەری چز و بە ژەهر
داخەری دەرگا و ...
پەردەدار
خزمەتکاری ژووری تایبەتی حاکمان
پەردەهەناو
پەردەی مناڵدان
پەردەپڵاو
جۆرێ پڵاوە کە تۆتۆی گۆشتی تێدایە
پەردەپۆش
ڕازدار، ئەمین بۆ سوڕ نەدرکاندن
پەردەژی
دەس پێڕاگەین