تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەنگ
هەرچییەک گوێ دەیبیسێ
خەبەر، باس
دەنگ بڕ
هەر شتێ دەنگ کپ دەکا
دەنگ بڵند
کەسێ دەنگی زۆر دەڕوا
دەنگ بەرز
دەنگ بڵند
دەنگ دڕان
هەراکردنی زۆر بە قەو
دەنگ دەرهاتن
دەنگ دەرچوون
خەبەر بڵاو بوونەوە
گەڕانەوەی دەنگ لە چیا
دەنگ لێ گۆڕین
دەنگ بڕین
دەنگ نێر
دەنگ زبر و بەرز
دەنگ ژار
نووزە لە قوڕگەوە
دەنگ ڤەدان
دەنگ دانەوە
دەنگ کردن
گوتنی شتێک
ئاشکرا کردنی نهێنی
دەنگ کەوتن
دەنگ گۆڕکێ
دەنگ بڕین
دەنگ گۆڕین
دەنگ بڕین
دەنگ گیران
دەنگ کەوتن
دەنگ گیریان
دەنگ کەوتن
دەنگبەر
ئەوەی دەنگ بۆ دوور ڕاگوێزێ وەک تەلەفون و تەلسز و بەرزەوێژ
دەنگدان
خەڵک وەدەر نان بۆ کارێ: ئەمڕۆ خەڵکی گوند دەنگدە بۆ بێگار
لێ تووڕە بوون
دەرخستنی بیروڕا لە هەڵبژاردنی نوێنەر لە پارلەمان
دەنگدانەوە
خەبەر بڵاو بوونەوە
گەڕانەوەی دەنگ لە چیا
دەنگۆ
شایعە
هەست و ئیحساس
دەنگەدەنگ
هەراهەرای حەشامات
دەنگەشە
دەنگەدەنگ
بڵاوبوونەوەی خەبەر
دەنگەوەرە
دەنگ بەرە
گەردەنگۆ
جۆرێ خشڵی گەردن
یەکدەنگی
بێ بەرهەڵست، بێ ئازاری
دادەنگ
فەرمان بە بێدەنگ بوون: دادەنگ بزانین چ بووە!
دەنگەدەنگ
هەراهەرای حەشامات
سەرەدەنگ
بۆگێڕانەوەی گۆرانی
بەستەی دوای گۆرانی درێ
فەنابێدەنگ
گەمەیەکە ئەشێ بە کۆمەڵ دەم بگرن و قسە نەکەن
ناڤودەنگ
دەنگ و ناڤ
هۆدەنگ
بانەشان، بان کردن، وتەی گازی کرن
یەکدەنگ
هاوهزر، هاوبیر