تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕێ بردن
بەخێو کردن: کاکم بەڕێمان دەبا
بەیاد کردن
بەیادی کردن
بێ ئۆقرەیی لە دووری ئازیز
تاراندن
ڕەواندنی یەکجاری، تەرەکردن
تاریک کردن
تاریک داهاتن: هەواتاریکی کرد بابچینە ماڵ
تاسە کردن
ئارەزوکردن: تاسەم کردبووی، تاسەی گۆشتم کردوە
تاشاندن
تەمێ کردن، جزیادان
تاقەت کردن
نیاز پێک هێنان و جێ بە جێ کردنی کاری میوان، بۆ ڕەشە ماڵیش دەگوترێ: میوانەکان تاقەت کە، وڵاخەکانم تاقەت کرد
شاردنەوەی شتێک لە خەڵک: سێوەکانم تاقەت کردوە
تاماندن
متور بەکردنی دار
تامژاندن
فێرکردنی ساوا بۆ مەمک مژین
تاو کردن
سازکردن وفریو دان: کابرا ئەم ژنەی تاوکردوە