تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوس کردن
زک پڕ کردن، بێچوو خستنە زکی مێوینەوە
ئاگر خۆش کردن
ئیشک کردن
لە تەڕی ڕزگار کردن
لە شیردان وەستانی شیردەر: چێڵەکەمان ئیشکی کرد
ئەتک کردن
سووکایەتی بەسەر هێنان، ئابڕوو بردن
ئەسپاردن
شتێ یان کەسێ دان بە کەسێ یان دانان لای کەسێ ئاگای لێ بێ، ئامانەتی
وڵام قسەیەک بە یەکێکدا بۆ یەکی تر بنێری، قەوینتی
باراندن
لە بەرزییەوە پرژاندن: هەورە ڕەش باراندی، زاوایان گوڵباران کرد
باربردن
بارکێشانی بارەبەر
بار دزین: دز هات بارەکانی برد
هەڵکردن و لێ قەبووڵ کردن: بە خوا برا من باری تۆ نابەم
بارنەبردن
هەڵنەکردن، گوزەران نەکردن دەگەڵ یەکێ: هەرچێ دەکەم باری نابەم