تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیێ داری
جیوەی دار و درەخت
یخ دان
بەسەر چۆکا داهێنانی وشتر
ییخ دان
وشتر هێنانە سەر زرانی
برێتی لە وەبنەخۆ دانی کەسێ: خەریک بوو دەس بکاتەوە بەڵآم زۆر زوو ییخم دا
ئابدار
قاوەچی و چایچی دیوەخانی گەورەماڵان
ئابدارخانە
ژووری چا لێنان و قاوە ساز کردن بۆ دیوەخان
باروبنەی تایبەتی پیاوی گەورە لە سەفەردا
ئادارۆک
گوڵێکە لە سەر بەهاردا دەپشکوێ
ئارداوی
تۆزی ئاش گرتوو
بریتییە لە تۆمەت بۆ خۆ کردن. دەڵێن: فڵان دە هیچدا نەبوو بەڵام خۆی ئارداوی دەکا
ئارداوێژ
ئەو شوێنەی ئاردی لە لێواری بەرداشەوە تێ دەڕژی
لێوارە بەرداش لە گەڕاندا کە ئارد دەهاوێژێتە ناو قوڵکە
بریتییە لە دەراوی دەمی وێژەر: فڵان کەس ئارداوێژی دەمی خۆشە
ئاواڵ منداڵ
کیسەیەکی پڕ لە ئاوی مناڵدان کە دوای مناڵ لە سکی زەیستان دەر دەچێ، جفت
ئاودادان
ئاو قووت دانی زەوی
نەخۆشیەکە لاقی یەکسم و بەرزە وڵاخی پێ دەماسێ
ئاودار
وڵاتی ئاو زۆر
میوەی پڕاو
تیغی جەوهەردار
ئاودامان
کراس یان کەوای داوێن شۆڕ: کەوای مەلایان ئاودامانە
ئاودەردان
ڕشتنی ئاوی ڕاوەستاو بە سەتڵ و دەفری تر...