تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکشاو
بەرەوژێر خزیو
بزاوی ژێری توند لە بن پیت: پیر کە پیتی «پ»داکشاوی پێ دەڵێن
داکوتان
بەنهیم بەزەویدادان: مەزرەقەم داکوتا
سەرێک لە زەوی بردنە خوار: ئەو سنگەم داکوتا
لە بێژنگ دانی دەغڵ، داتەقانن
داکوژان
دوایی پێ هێنانی چنراو: گۆرییەکەم بەم گەوە داکوژاند
بڕیەنوەی شەڕ و کێشە
وەکوژاندنی ئاگر
داکۆکە
هەرا و هوریای ئاپۆرەی مەردم
داکەتن
کەوتنەخوار
پەڕینی نێر لە مێ.هەر بۆ ئاژەڵ ئێژن
خوار بوونەوە
داکەفتن
لە سەرەوە بەرەوخوار هاتن
کەوتنەخوار
بوونە داب و باو: شتێ تازە داکەفتگە
داسەکنان: داکەفە
لەکار کەوتن: پیر بووە داکەفتگە
قوپانی زەمین یان بان، داهاتن: بانەکە داکەفتووە
داکەفتگی
قوپانی زەوی یان بان