تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەواڵ منداڵ
پەردەی منداڵەکان، پزدان
هەوجەدار
ئاتاج، دەسکورت
هەوێدارە
گیایەکی زۆر گەڵا پانە
هەڤدودانین
لێکدانی چەند شتێ
هەڤیندار
ئەڤیندار، ئەویندار، بەندەوار
هەڤینداری
دڵداری، عەزلێکردوویی، ئەوینداری
هەڵداشتن
لە بەرزەوە فڕێدان: میزی هەڵداشت، خشتی هەڵداشت
هەڵدان
بەرەو باڵا فڕێدان
لێدان بە شاخ و شەق: شەقۆن تێ هەڵدان
بڵند کردن و دامەزراندنی چادر
مەحت کردن
قسە دەست پێ کردن: لە جوابا هەڵێ دایە
دەفر لە ئاوێ ڕا کردن: دە ئاوی هەڵدە)
تێ وەردانی ئاو لە دەفر
گوتنی ناو: ناوان هەڵدە بزانین کێ بوو
گەشە کردن: شیناوەردەکەت هەڵی داوە
پایە بەرز بوون: کاورا هەڵی داوە
بار خستنە سەر بارەبەر
زانینی ئەوە چیە: مەتەڵۆکە هەڵدان
خۆنیشاندان: کارگ سەری هەڵدا، کاکم لە ئاسۆ سەری هەڵدا
با کردنە ناو، فوودان: گووپت هەڵدە
هەڵدانەوە
بەرەو ژوور بردن: پەنجەرەکە هەڵدەوە، پەردەی هەڵداوە
شین بوونەوە دوای بڕین
گەڕانەوەی نەخۆشی
پەشیمان بوونەوە بۆ شتێ: سەر لە نوێ هەڵی داوەتەوە و ماڵەکەی دەوێتەوە
هەڵقەندار
جۆرێ تفەنگی ڕەشۆکی کە قەدیم هەبوو
هەڵلاداد
لە بەین چوون، نەمان: ماڵەکەیان هەڵلاداد کرد
هەڵپەڕداپەڕ
هاتوچۆی بە پەلە پەل
برێتی لە کوشش و تەقالای زیرەکانە