تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕادارانە
پیتاکی سەرەڕێ، باجێ کە لە ڕێگە دەدرێ
کدارک
کارگ، قارچ
چمە، دونبەڵان
قاو، پوشوی دار
ئابدار
قاوەچی و چایچی دیوەخانی گەورەماڵان
ئاودار
وڵاتی ئاو زۆر
میوەی پڕاو
تیغی جەوهەردار
ئاگادار
های لێ، خەبەردار
پارێزگار: ئاگادارت خودا بێ
ئوڵاغدار
چارەوێدار
ئیختیدار
توانایی لەماڵ یان لەهێزی لەشدا: ئێستا هەژارم ئەز ئیختیدارم نەماوە، ئیختیداری کار کردنم نیەئیختیار بوم
دەسەڵات: ئیختیداری دەوڵەتم نیە
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
بادار
خۆراکێ کە پیاو بای پێ دەکا وەک پیواز
نەخۆشی باداری، ڕۆماتیزم
بریەتیە لە پیاوی لووتبەزر و بەفیز
بۆندار
خاوەنی بۆنی خۆش
بێدار
نەخەوتوو
لاواز: زۆر بێدار و بارە
بەختدار
بەئیغباڵ، بەسعود