تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆڕا
لاسار، کەسێ کە هەر بەقسەی خۆی دەکا
دوای وشەی لە، بەمانای بێخۆ، بەلاش
خۆڕاپسکان
خۆ ڕزگارکردن لەدەس ئەوانەی گرتوویانە
خۆڕاگرتن
سەبرکردن، هەڵەنەبوون
خۆڕایی
لاسار و سەرسەخت
بەلاش، بێ نرخ
فیڕۆ، بەهیچێ چووگ
بێ هۆ، لەهیچێ
خۆڕسک
دەسکری خوا، دروست نەکراو
خۆڕم
شەغرەگیا، بارەگیایەکی پەستواو
خۆڕەنگ
ڕەنگی خواکرد
ڕەنگێ کە کاڵ نابێتەوە، خاسەڕەنگ
خۆڕەکێش کردن
بە دژواری بەڕێداچوون
خوتوخۆڕایی
بێ هۆ، بێ سەبەب، لەهیچێ
لەخۆڕاپەرمون
خۆ بە شیاوی کارێ زانین
لەخۆڕیان
گوو بە خۆدا کردن
برێتی لە سەرنەکەوتن لە کارێ کە خەریک بوە
لەخۆڕین
لە خۆڕیان