تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگر خۆش کردن
جێ خۆش کردن
برێتی لە مانەوە لە شوێنێک بە خاترجەمی
خۆش
چێژەی پەسند
ئامادەکردنی چەرم بۆ دەکارکردن: چەرمەکەم خۆش کردووە
بۆنی پەسند: ڕیحانەی بۆنخۆش
دەمی بێ باران
ساغ و سڵامەت
کژوهەوای پەسند: وڵاتی ئاووهەوا خۆش
پەلە، لەز: خۆش بڕۆ
توندی با
بەگڕبوونی ئاگر
خۆش بی
ساغ و بەدەماغ بی
خۆش بە
خەمت نەوێ
مەس بە
خۆش خەوەر
خۆش خەبەر
خۆش دەماخ
کەیفساز، دڵشاد
خۆش زوان
زمان خۆش
خۆش زوبان
خۆش زوان
خۆش مامڵە
سەودا خۆش
خۆش مەزە
بەلەزەت، خۆشچێژە
خۆش نشین
ئەو ڕەعیەتەی دەتوانێ لە دێ بار کا: دڵم هەر وەک ڕەعییەت خۆشنشینی موڵکی ئەعزاتە/لە هەر کوێ دادەنیشێ لێ گەڕێ، قوربانی باڵاتم «حەریق»
جاجکە خۆشە
شیرەی دارقەزوانی کوڵ پێدراو، بنێشتە خۆشە
خۆشا
خۆزگەبە
خۆشاردنەوە
خۆوەشارتن، خۆ لە خەڵک ونکردن
خۆشاواز
دەنگخۆش: نە قازە، نە بازە، بولبولی خۆشاوازە
خۆشبوون
شیاوی خواردنبوون: میوە خۆشبووە
ئامادەبوونی چەرم بۆ دەکارکردن
عافوکردن و لێبووردن
چاکبوونەوە لە نەخۆشی
قوڕی شیاوی سواغبوون
خۆشتن
شوتنی لەش
برێتی لە خوسڵکردن
خۆشتەوی
خۆشەویست، لەبەردڵ
خۆشخانە
دەباغخانە، هەڵاڵخانە، ئەو شوێنەی چەرمی تێدا خۆش دەکەن
خۆشخوو
ئاکارباش، خدەپەسند، دژی بەدخوو
خۆشنان
نانبدە، دڵاوا، سەغاوەت