تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوریاگ
خوراو، بەخواردنچووگ
خوریلە
ئاوڵە
خوریی کەم و خۆشەویست: خوریلەی خۆم خۆش بێ «فۆلکلۆر»
خورێل
نووسەکە، نوسەنەکە
خورێن
خرێن، دوای لەخەوهەستان هیچ نەخواردوو
سەرلێ خوران
ئارەزوو کردنی کارێک
قنگ خوراندن
برێتی لە ئیشتیا لە کردنی کارێک نەبون
لووت خوریان
برێتی لە خەیاڵ لە کردنی کارێ کردن: بۆ چوونە سەفەر لووتی ئەخورێ
موش خورما
بۆ گەنکە، فسۆس
کوانی خورما
دومەڵێکە لە دەم و چاو دێت تا ساڵێک چاک نابێتەوە
گووپێ خوران
برێتی لە پەشیمانی لە کارێ کە ئاکامی باش نەبوە
گووپێ خوراوبوون
بەرخورک
تەرزەی ورد، تەرزەی وردیلە، تەیرۆکێدهوور
تاخورک
عەرەبی بێ چەرخ کە بەسەر بەفرا دەیکێشن
خۆخوراندن
برێتی لە بەشداربوون لە پیتاک بۆ هەژاران کۆکردنەوە
خارشت لەکۆڵ لەش کردنەوە
داخورپاندن
شڵەژانی مرۆ بە ترساندن یان بە خەبەری ناخۆش پێدان
دڵ داخورپان
دڵ شڵەژان، دڵڕاچەنین
دڵەخورپێ
نیگەرانی
دۆخورمە
خواردنێکە نانە ڕەقەی دە ناو ڕۆن و دۆشاو دەکوشن و دەیکوڵێنن
دەسخورێن
گەزگەسک، گیایەکە پێس وەخوروو دەخا