تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕق خواردنەوە
تووڕەیی دەرنەخستن
ژن خواستن
داواکردنی ژن کە بوێتە حەڵاڵی
کەچەڵی خواشوکور
ئەو کەچەڵەی هەر تەوقەسەری کەچەڵە و مووی لاجانگ و کاکۆڵی هەیە
گێج خواردن
سەر گێج بوون
سووڕانی باو ئاو بە دەوری خۆیاندا
ییخ خواردن
ییخ بوون
برێتی لە دانەوینەوە: هەر دەستم بۆ برد ییخی خوارد
یەق خواردنەوە
گەڕانەوەی ئاوی ڕاوەستاو: ئاوەکە یەقی خواردۆتەوە لەبەری ناڕوا
ئالخواج
قامکی شادە، تبلی دۆشاو مژە
ئاوخواز
خوادردنێک کە توونیایەتی دێنێ. دەڵێن: کەشک و نیسک ئاوخوازن
بۆسەخواردن
لە بۆسەدا خۆمات کردن
بەدەردخواردن
بکێرهاتن، بەکارهاتن
بەرخوار
بەرخۆر، ئەو ئازووقەی بەرلە زستان دەکار دەکرێ
قوماش یان جلکی ڕاست نەبڕاو
بەرخواردن
تووش بوون
بەهرە
میوە خواردن
بریەتی لە ئیجارەی باغ و.....
ناڕەحەت بوون لە قسەی کەسێ: بە قسەکەی بەرم خوارد پێم بەری خوارد
بەرەخوار
ڕووبەلای ژێروو
بەرەوخوار
نشێو، سەربەژێر
بەرەوخوار کردنەوە
لارەوکردنی دەفر و...
بەرەوخوارەوە بوونەوە
تاسەخواز
بە ئاوات، ئارەزومەند، بەعەزرەتەوە
توێتکەخواردن
داسەکەنین، ئۆقرەگرتن
تێرخواردن
نەمانی برسایەتی، خواردن تا بێ نیازبون