تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خنز
خوێڕی، بێ ئابڕو
دڕ و شەڕانی: سەیێ مە خنزە
بەدزیەکەوە
خنوسی
گوشاد
کووپەی گەورەی زار زل
خنکاو
پشوو لێبڕاو
خنکێن
پشوو لێبڕ: گورگ خنکێن، گۆمەکە پیاو خنکێنە
خنکێندراو
گیاندارێ کە خنکاندویانە
خنگلین
بە شەلەشەل ڕێوەچوون
بەولاولادا کەوتن
خنینەوە
نەرمەخەنە، پێکەنینی لەسەرخۆ
خنیە
خەنە، بەری گیایەکە دەیهاڕن و بۆ ڕەنگی دەست و موو بەکار دێت
خنە
دەنگی هەناسەی ماندوو
ئاخناو
تێ پەستراو، پەستواو: هیزە هەتا ملان لە ڕۆن ئاخناوە
ئاخنینەوە
ئاخنین: خەریکی ئاخنینەوەی پیستە پەنیرانم، دوو پیستەم ئاخنیوەتەوە
ئاخنەبا
دوا ڕۆژەکانی زستان، دەمێ کە حەوت ڕۆژ لە چلەی چوک مابێ
تێ ئاخنین
بەزۆر خستنەناو، بەهێم نانەناو، بخورتی خستن تێدا
تەخنک
قاپی گەورەی لەمس، سەعەندیگەورەم، لەگەنی چێشت
خرخندۆک
کیفۆک، پیفۆک، بنی گیایەکە دوخورێ