تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خلیزە
شیرەی گیایەکە بە دەستەوە دەنووسێ
خلیسکانێ
گەمەی سەر سەهۆڵ
خلیچک
شل و ول، نەبەگە، خاو، خۆنەگرتوو: کابرایەکی خاو و خلیچکە
تامی لیچق، لینج: بامیەکە فرە خلیچکە ناخورگێ
خلێ
شتێ کە مناڵی پێوە دەخافڵێ، لەیستۆکی بچووکان
خلێرە
پۆڵکە، گاگۆز، بەری گیایەکی کە لوودارە وەک ماشی درشت دەچێ
گزمولەقوڕی سوورەوەکراو
جانەوەرێکی بچووکە زۆر پای هەیە خۆی خڕ دەکاتەوە
خلێنکە
قالۆنچەیەکە ڕیخ گزمولە دەکا، گووخرتەوکەرە
خلێنە
خرێ، خرێنە
ئامرازی ماستاوکردن
کەمێڵ، سلەمەڕی بە پاشڵی مەڕەوە وشکەوەبووگ
گشتەکی جەواڵ درون
پارچە بەردی بچووک لە بەردکاری وەستای بەنادا
خلە
دەنگی شتێ لەناو بۆشاییدا
سوکەناوی خەلیل و خدر
خلەخل
دەنگی گەڕانی شتێ لە بۆشاییدا، خلە
برێتی لە تلاوتل ڕۆیشتنی تازەپاگرتە