تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵخستن
بۆ سەرەوە فڕێدان: خشت هەڵخستن بۆ بەنا
بەرتاودان بۆ وشک بوون
چۆنیەتی بیچمی دروست کراو: خانوەکەی باش هەڵخستوە
دەر هاویشتنی دەغڵ لە شەختە
جووتە هاویشتن: لەقە هەڵدەخاتەوە
گوێ ڕا گرتن بۆ بیستن
وێخستن
پێوەئاوێزان کردن: زنجیری وێخستوە
وەخستن
دالەقاندن، ئاوێزان کردن: زریزەی بە کەوادا وەخستووە
پاشخستن
گوێ نەدان، خۆ لێ گێل کردن، وەدرەنگ خستن
پێخستن
لەپێ کەوتن، ماندوبوونی زۆر
هەڵکردنی ئاگر
پێداخستن
بەسەر دادان
چاوداخستن
سەر هەڵنەهێنان لە شەرمان
ڕاخستن
ڕاخران، پان کردنەوەی ڕایەخ
بەڕێکردن، بەڕێگەدا ناردن
ڕێ بەرخستن
برێتی لە سپاردنی کارێ بە کەسێک
ڕێگەخستن
خستنە سەر ڕێ، ڕەوانە کردن
ڕەدووخستن
وەشوێن خستنی ژن کە دەگەڵ پیاوێ ڕاکات
ژێرخستن
دانەبنەوە
برێتی لە زیان لێدان و نابووت کردن
ڤێک ئێخستن
خڕ کردنەوەی بڵاو لە دەوری یەک
ڤەدووخستن
ڕەدوخستن، هۆی ڕاکردنی کیژ دەگەڵ دڵخوازی خۆی