تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرا
هاوێژرا، فڕێدرا: لاشە خرایە ناو خەرەندەوە
داندرا: بار خرایە سەر پشتی بارەبەر
وێران: خانوەکەی خرا کرد
نالەبار و ناشیرین
تێکدان و لەکارخستن
خرامان
بە لەنجەولار، ڕۆیشتنی بە ناز و قەمزەوە
قەرەبووی گومبوو، تاوانی شتی وندابوو
خراپی
نەباشی، بەدفەڕی، بەدکاری
خرت
گرۆڤەری لوولەیی، خڕی لوولەیی
ئامرازی خەڕاتی
کووری سێ ساڵانە و گەورەتر: نێریەکە دوو خرتە
وردەحاجەتی بێ نرخ: ئەمانە هەموو خرتوپرتن
خرتل
خڕتک
باڵندەیەکی زلی مردارخۆرە
خرتوپرت
وردەحاجەتی کەمبایی
ورتەورت: دڵم کەوتۆتە خرتوپرت
خرتک
گرتکەگۆشت، پارچەی پڕ بەچنگ لەگۆشت
پاشەرۆک
خرکانە، جۆرێ زیپکە لە سەری مناڵ دێ
جومگە
پێچکی عارەبانە
خرچە، گندۆرەی کاڵ
خرتکە
جومگەی دەست و پا