تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حیشی
گوریسی پان و درێژ
حیفریت
جندۆکەی زەبەلاح
حیلکانەوە
بەقاقا پێکەنین، خەنین بە دەنگی بەرز
حیلکوهۆڕ
خەنینی زۆر و بەدەنگی بەرز
حیلکە
دەنگی خەنین، کەن بە دەنگی بەقەو
حیلکەحیلک
حیلکەی زۆر
حیلکەهۆڕ
دەنگی پێکەنین
حیناوە
جەنەبازی، زۆربڵێیی، چەنەچەن
حینجە
حونجی، خوێندنەوەی بە سەر و بۆرەوە
حینجەت
بەهانە، پەلپ: چیم نەکروە، هەر لێم بە حینجەتە
حیندرحۆ
حندرحۆ، سیسۆ، جێ جڵقانە
ئیحیا
بۆژان، وەگورد کەوتن: بەو یارمەتیەت ئیحیات کردومەوە، ئەم مەزرایەخۆم ئیحیام کردۆتەوە، زۆر کز و کەنەفت بو ئێستا ئیحیا بۆتەوە
ئەحیانە
ئەگەر، ئەگەر هاتوو، دەسوورەتێکا: ئەحیانە دیتت سڵاوی پێ بگەیەنە
حیلکەحیلک
حیلکەی زۆر
دەحیە
فیز، لەخۆبایی بوون
زەحیر
بەلەفێرە
لەحیم
بەسەر یەکالکانی کانزا بە قەڵایی و ئاگر، جۆش
لەحیم چی
کەسێ کە کانزا جۆش دەکاتەوە
ناحیە
مەڵبەند، بەشێ لە سەرزەمینی چەند ئاوایی
یەحیابەگی
جۆرێ هەنجیر