تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جڕ
بێ هێزی: جڕم دەرهات
دژواری: بە جڕەجڕ ڕامکێشا
دڕان و لەتبوون: پارچەکەم گرت و جڕم دا
زڕت بۆ گاڵتەپێکردن
جڕاجڕ
شەڕەچەقە، شەڕە دندوکە، کێشەی زوانی
جڕان
ئاونگی بەردین
بەندهاتنی میز: بە میزەوە دەجڕا
جڕجڕە
چوێلەکۆکێکی جوان و دووڕەنگە
جڕجۆنگانێ
شەڕانی و بەدفەڕ و نەگونجاو
جڕداهێشتن
زڕت کێشان، شیڕداهێشتن
جڕهاتن
تووشی تەنگانەبوون، ناڕەحەتبوون
جڕوجیاز
کەل پەلی ماڵ
جڕەبەگزادە
مەلێکی ڕەنگاوڕەنگی جوانە
بەرزەجڕە
سیسرکی دەشت، جڕجڕ
جڕجڕە
چوێلەکۆکێکی جوان و دووڕەنگە
چنجڕووک
پەنجەی نینۆک تیژ
ڕجڕج
پەڵەی شین لە پێست لە کەوتن و لێدانەوە
ڕجڕجان
شین بوونەوەی پێست لە وێکەوتنەوە
کونجڕە
پێکوڵ، گیایەکی دڕکاویە