تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جوو
جۆگە، جۆبار، شوێنی ئاوپێداڕۆیشتن
جوولەکە، مەسایی
گیان، ڕۆح
دم جوو
خۆراکی جاویاگ
جووتانە
باجێکە ئاغا لە مسکێنی دەستێنی
جووتکە
جووتە، لوشک، لەقە هاوێژی
جووتەوەشاندن
لووشک هاوێژتن
جووتەی کەوان
دوو برالە، جووتەی کەو
جووتەی سەران
برێتی لە دوو هەواڵی هەمیشە پێکەوە
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەی لای کلکی برجی دووپشک
جووتەی کەو
دوو برالە، دوو ئەستێرەی لێک نزیکن
جووجە
جوجە مریشک
باڵداری پچوک لە زمانی منداڵاندا
جانەوەرێکی پانکەڵەی سوورە لە قەڵشتە دیوار دەژی
جووجەقۆرە
گۆشت فڕوجی بە بەرسیلە لێندراو
جووجەڵە
جوچکی مەل کە تازە دەرهاتووە